Back to Search View Original Cite This Article

Abstract

<jats:p>پوخته: ئامانجی ئەم توێژینەوەیە بریتییە لەزانینی : 1- ئاستی بەرگریی دەروونی لای خوێندکارانی بەشی باخچەی منداڵانی زانکۆی سەڵاحەدین، 2- ئاستی نرخاندنی خود لای خوێندکارانی بەشی باخچەی منداڵانی زانکۆی سەڵاحەدین، 3-  پەیوەندی لەنێوان بەرگری دەروونی و نرخاندنی خود لای خوێندکارانی بەشی باخچەی منداڵانی زانکۆی سەڵاحەدین،4- جیاوازی ئاستی بەرگری دەروونیی لای خوێندکارانی بەشی باخچەی منداڵانی زانکۆی سەڵاحەدین بەپێی گۆڕاوی قۆناغی خوێندن: (یەکەم، چوارەم) و گۆڕاوی شوێنی نیشتەجێبوون(سەنتەری شار – دەرەوەی شار)، 5- جیاوازی ئاستی نرخاندنی خود لای خوێندکارانی بەشی باخچەی منداڵان بەپێی گۆڕاوەکانی (قۆناغی خوێندن: یەکەم، چوارەم) شوێنی نیشتەجێبوون (سەنتەری شار، دەرەوەی شار)، توێژەر بۆ بەدیهێنانی ئەم ئامانجانە میتۆدی وەسفی بەکارهێناوە، ئامرازی توێژینەوەکە پێکهاتووە لە دوو پێوەر، بۆ ئەم مەبەستەش توێژەر پێوەری(بەرگریی دەروونی) بەپشتبەستن بەتیۆری (Olah) و ئەدەبیاتی تر دروستکردووە کەلە چوار تەوەر پێکهاتووە، بریتییە لە تەوەری (متمانە بەخۆبوون- بیرکردنەوەی ئەرێنیی- توانا لەچارەسەری کێشە- پەیوەندی کۆمەڵایەتی) کەلە(58)بڕگە پێکهاتووە، لەگەڵ پێوەری (نرخاندنی خود) کەتوێژەر ئامادەی کردووە بەپشت بەستن بە (بەشەش) توێژینەوەی پێشوو،کەلە (50)بڕگە پێکهاتووە، نمونەی توێژینەوەکە بریتییە لە (100) خوێندکار لەهەردوو قۆناغی(یەکەم- چوارەم)، کۆمەڵگەی توێژینەوەکەش بریتییە لە (204) خوێندکار لەبەشی باخچەی منداڵانی زانکۆی سەڵاحەدین، توێژەر بۆ شیکاری داتاو زانیاریە کۆکراوەکانی، کەرەستەی ئاماری(t.test ) بۆ یەک نمونە و دوونموونە، هاوکۆلکەی پەیوەندی پێرسۆن، کای سکوێر(كا2) بەکارهێناوە، ئەنجامە بەدەستهاتووەکانی ئەم توێژینەوەیە بریتییە لە:1-ئاستی بەرگریی دەروونی لای خوێندکارانی بەشی باخچەی منداڵانی زانکۆی سەڵاحەدین بەڵگەدارەو لەئاستێکی بەرزدایە، 2- خوێندکارانی بەشی باخچەی منداڵانی زانکۆی سەڵاحەدین ئاستی نرخاندنی خودیان لەئاستێکی بەرزدایە،3- پەیوەندیی هەیە لەنێوان بەرگریی دەروونی و نرخاندنی خود لای خوێندکارانی بەشی باخچەی منداڵان،4-جیاوازی ئاماریی نییە لەنێوان خوێندکارانی بەشی باخچەی منداڵان ،سەبارەت بە ئاستی بەرگریی دەروونی بەپێی گۆڕاوی قۆناغی خوێندن(یەکەم – چوارەم)، شوێنی نیشتەجێبوون(سەنتەری شار- دەرەوەی شار).5- جیاوازی ئاماریی نییە لەنێوان خوێندکاران بەپێی گۆڕاوی قۆناغی خوێندن(یەکەم – چوارەم)، سەبارەت بە نرخاندنی خود، بەڵام جیاوازیی ئاماریی هەیە لەنێوان خوێندکاران بەپێی شوێنی نیشتەجێبوون،جیاوازیەکەش لەبەرژەوەندی خوێندکارانی دەرەوەی شاردایە.</jats:p>

Show More

Keywords

خوێندکارانی باخچەی بەشی لای منداڵانی

Related Articles

PORE

About

Connect